ئەو دانیشتنە لە کاتژمێر ۲۰:۳۰ تاکوو ۲۳:۰۰ بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتیی جەماعەت، بەرپرسی لێژنەی چاوەدێریی ناوەندی، ئەندامانی لێژنەی ناوەندی و بەرپرسانی پارێزگایی بەرێوە چوو و بابەتگەلێکی وەک گۆڕانکاریی ڕێکخراوەیی، جێگرکردنی هەڵسەنگاندن و ڕاپۆرتی دۆخی چالاکییەکانی پەرێزگایی باس کران.
لە سەرەتای دانیشتنەکە مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەت جەختی لەسەر پێویستیی گۆڕینی ڕەوتی چەندپاتکراوەیی و هەنگاونان بەرەو پێکهاتەی گۆڕانخواز و جێی هەڵسەنگاندن کرد و وتی: «بەرەوپێشبردنی چالاکییەکانی کولتووری-کۆمەڵایەتی بەبێ پارێرکاری، تێکۆشانی بەکۆمەڵ و چاوەدێری کاریگەر، تووشی هەرڕۆژەیی و دووپاتەیی دەبێ.» بەڕێزیان بە بەڵگە لەسەر ئایەتی ۱۰۸ی سووڕەتی تۆبە، جەختی لەسەر ئەو خاڵە کرد کە چاکی و تەندروستی کاری بەکۆمەڵ و ڕێکخراوەیی کاتێک دەستەبەر دەبێ کە بناغەکەی لەسەر پارێزکاری، ڕاستگۆیی دەروونی و ڕوونبێژی دامەزرابێ.
ئەمینداری گشتیی جەماعەت هەروەها داوای لە بەرپرسانی لێژنەی چاوەدێری کرد کە بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی ڕوون و ئاشکرا و میکانیزمی جێهەڵسەنگاندن، رێگای گەشە و چاکسازیی ناوخۆی ڕێکخراوە تەیار بکەن و چاوەدێری وەک ئامرازێک بۆ چالاکیی و گەشە و پێشکەوتنی پێکهاتەی جەماعەت دانێن.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، سەعدەددین سددیقی، بەرپرسی لێژنەی چاوەدێری و هەڵسەنگاندنی کاروباری ناوەندی، راپۆرتێکی لە چالاکییەکانی ئەو لێژنەیە لە شەش مانگی ڕابردوو کە بۆ ئاراستەکردنی شوڕای ناوەندیی ئامادە کرابوو، پێشکەش کرد.
ئەو ڕاپۆڕتە ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێکهاتەیی، چاکسازیی دەروونی و دۆخی بەڕێوبردنی چاوەدێری لە ئاستەکانی جۆراوجۆردا کرد. پاشان موحەممەد ئاریانژاد، ئەندامی لێژنەی چاوەدێری ناوەندی، بە باسکردنی هێندێک لە کێشەوگرفت و دەرفەتەکان، ڕوانگە و ڕێکارەکانی بۆ بەرزکردنەوەی چۆنییەتیی چاوەدێری و پتەوکردنی یەکریزی چالاکییەکان خستە ڕوو.
بەڕێزیان جەختی لەسەر پێویستیی ئاریکاریی نێوان ئاستەکانی ناوەندی و پارێزگایی و بەهێزکردنی روانگەی ڕاوێژ کرد.
کۆبوونەوەکە بەشێوەی فەرمی بە وتەکانی مەنسوور پەیوەند، بەڕێوبەری کارگێڕیی لێژنەی چاوەدێری دەستی پێ کرد کە وێڕای بەخێرھاتنی ئەمینداری گشتی، ئەندامانی ناوەندی و بەرپرسانی پارێزگایی، بەرنامەی دانیشتنەکە و تەوەرەکانی چاوەڕوانکراوی بۆ بەشداربووان شی کردەوە.
بەشی کۆتایی دانیشتنەکە بۆ ئاراستەکردنی ڕاپۆڕتی بەرپرسانی چاوەدێری پارێزگاکان تەرخان کرا.
لەو بەشە، بەرپرسانی پارێزگاکان ڕاپۆرتێکی کورتیان سەبارەت بە ڕەوتی ڕێکخراوە و گەشەی پێکهاتەکانی پارێزگایی، شارستانی و جێگران، هەروەها ڕاپۆڕتێک لە چالاکییەکانی کارگێڕیی لێژنەی پارێزگایی، شیکارییەک لە دۆخی شەڕی ۱۲ ڕۆژە و ڕاپۆڕتێک لە ڕەوتی پێکهاتنی و کارکردی بنەکەی پشتیوانی لە پارێزگای خۆیان پێشکەش کرد.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە، دەرفەت بە ئامادەبووان درا کە پێشنیار و ڕەخنە و پرسیارەکانیان ئاراستە بکەن و دانیشتنەکە بە کۆبەندی بابەتەکان کۆتایی پێ هات.

بۆچوونهکان